بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، سوپای ئیسرائیل بۆ سێسەد و شەست و نۆهەمین ڕۆژی بەردەوام ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززەیان بوردمان کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شەڕکەرەکانی ئیسرائیل چەند کاتژمێر پێش کەمپی نەسیرات هەڵکەوتوو لە ناوەندی کەرتی غەززەیان بوردمان کرد . هێرشە درۆنییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خێوەتی ئاوارە فەلەستینییەکان لە ڕۆژاوای کەمپی نەسیرات چەند شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
ئەو هێرشە نامرۆڤانانە، خانووی فەلەستینییەکان لە ناوچەی شوجاعیە هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی غەززەش دەگرێتەوە. تەرمی دەیان شەهید لە شەقامەکانی جبالیا هەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی غەززە لەسەر زەوی داکەوتووە و سەربازانی ئیسرائیل ڕێگری دەکەن لە گەییشتنی هێزی پزشکی بۆ دەرمانی بریندارەکان.
جگە لە ئەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی، تۆپخانەکانی ئەو ڕژێمەش بەردەوام ناوچە باکوورییەکانی کەرتی غەززەیان بوردمان کرد.
هەروەها بەلەمە جەنگییەکانی ئسیرائیل بەرەو دانیشتووانی خان یوونس هەڵکەوتوو لە باشووری غەززیان بوردمان کرد.
Your Comment